سەڵاحەدین بەهادین: فراكسیۆنی یەكگرتو سەلماندی كە نوێنەری راستەقینەی خەڵكن

- 1/14/2020 8:43:00 PM 3239 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
ئەمنیداری گشتی یەکگرتو رایگەیاند، فراکسیۆنی یەکگرتو سەلماندی کە نوێنەری راستەقینەی خەڵکە و "خۆنەویستانە بەداتا و پێشنیاری باش بەشداریان لە گفتوگۆكانی یاسای چاكسازی كرد".

 

فراکسیۆنی یەکگرتو شەو رۆژیان خستە سەریەك بۆ ئەوەی بەرگری لە قوتی موچەی كەمئەندامان و خانەنشینان

 

سەلاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتو لە کاتی کۆبونەوەیەدا لەگەڵ ئەندامانی فراکسیۆنی یەکگرتو لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، "دەستخۆشی لە فراكسیۆنی یەكگرتو لە پەرلەمانی كوردستان دەکەم كە لەماوەی رابردو شەو رۆژیان خستە سەریەك بۆ ئەوەی بەرگری لە قوتی موچەی كەمئەندامان و خانەنشینان و زیندانیانی سیاسی و کەس و کاری شەهیدان بكەن".

 

 ئەوەندەی لەتواناماندابێ خزمەتی زیاتری هەمو چینەکانی کوردستان دەکەین


بە گوێرەی راگەیەنراوی راگەیاندنی مەكتەبی ئەمینداری یەكگرتو، لە کۆبونەوەکەدا فراکسیۆنی یەکگرتو بەڵێنیداوە "کە کۆڵنەدەن لەسەر بەرگریکردن لە فەرمانبەران و كەمئەندامان و خانەنشینان و زیندانیانی سیاسی و کەسوکاری شەهیدان دوپاتیان کردەوە کە ئەوەندەی لەتوانایاندابێ خزمەتی زیاتری هەمو چینەکانی کوردستان بکەن".



ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ دوشەممە په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی دوه‌می بۆ پرۆژه‌یاسای چاكسازی ئه‌نجامداو بڕیاره‌ پێنجشه‌ممه‌ش خوێندنه‌وه‌ی سێیه‌م و ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌وپرۆژه‌یاسایه‌ به‌ڕێوه‌بچێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP