فایەق شێخ عەلی پەیامێكی دژی داواكارییەكەی موقتەدا سەدر بڵاوكردەوە

- 1/14/2020 8:30:00 PM 1391 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پەرلەمانتارێكی عێراق رایدەگەیەنێت، گۆڕەپانی تەحریر شوێنی خۆپیشاندەرە سەربەخۆكانە و گۆڕەپانەكانی فیردەوس و ئەوانی دیكە شوێنی خۆپیشاندانی ترن.

فایەق شێخ عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، وەڵامی پەیامەكەی موقتەدا سەدر، سەرۆكی رەوتی سەدری دایەوە كەئەمڕۆ داوایكردبو خۆپیشاندانی یەك ملیۆنی بۆ دەركردنی هێزە ئەمریكییەكان لە عێراق ئەنجامبدرێت.
نابێت خۆپیشاندانەكانی گۆڕەپانی تەحریر و گۆڕەپانەكانی دیكەی عێراق روبەروی خۆپیشاندانی دیكە بكرێنەوە

 

شێخ عەلی نوسیویەتی،"نابێت خۆپیشاندانەكانی گۆڕەپانی تەحریر و گۆڕەپانەكانی دیكەی عێراق روبەروی خۆپیشاندانی دیكە بكرێنەوە، ئەوانە گۆڕەپانی خۆپیشاندەرە سەربەخۆ و نیشتیمانییەكانی دەرەوەی حزبن".

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق دەشڵێت، خۆپیشاندەران ئێستا لە چوارەمین مانگی ئارامگرتن و خۆڕاگریاندان بەرامبەر ئەو هەمو خوێنڕشتن و شەهیدو برینداركردنەی روبەرویانكراوەتەوە.

گۆڕەپانەكانی دیكەی فیردەوس و ئەوانی دیكە كراوەن بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانی دیكە، ئێمە خۆمان نادەین بەدەستوە و تەنها سەر بۆ خودا نزم دەكەینەوە.



نیشانەکردن :

#عێراق

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP