خوێندنی باڵای عێراق لەبارەی سزادانی ئامادەنەبونی خوێندکاران رونکردنەوە دەدات

- 1/14/2020 8:05:00 PM 591 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق رایگەیاند، ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەنەوە کە باس لە سزادانی خوێندکارانی زانکۆ دەکەن لەبەرامبەر ئامادەنەبونیان لە وانەکاندا، جەختیش دەکەنەوە ئامادەنەبون رێکارێکی ئیدارییە و پەیوەست نیە بە بڕیاری ئەوانەوە.

 

ئاژانسی عێراقییە بڵاویکردەوە وەزارەتی خوێندنی باڵا خوێندکارانی ئامادەنەبو سزادەدات

 

دوێنێ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە بڵاویکردەوە، کە وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق رێکاری ئیداری بەرامبەر ئەو خوێندکارانە دەگرێتە بەر کە لەوانەکانی زانکۆ و پەیمانگاکاندا ئامادە نابن.

 

خوێندنی باڵا ئەو دەنگۆیانە لە ژمارەیەک ماڵپەڕ و تۆڕەکۆمەڵاتییەکان بڵاوکراوەتەوە رەتدەکەنەوە

 

لەو بارەیەوە وەزارەتەکە ئەمڕۆ راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە، لە بەشێكی راگەیەنراوەکەدا هاتوە "خوێندنی باڵا ئەو دەنگۆیانە لە ژمارەیەک ماڵپەڕ و تۆڕەکۆمەڵاتییەکان بڵاوکراوەتەوە رەتدەکەنەوە، لە ماڵپەڕی وەزارەتدا رێکارە ئیداری و یاساییەکانی ئامادەنەبونی خوێندکاران بۆ ساڵی خوێندنی 2019-2020 رونکراوەتەوە".

ئەوەش هاتوە، "وەزارەت جەخت لە داهاتوی خوێندکاران و تەواوکردنی ساڵی خوێندیان بەبێ کەموکورتی لە پرۆگرامی خوێندنی وانەکاندا دەکاتەوە".


نیشانەکردن :

#عێراق

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP