وەزیری دەرەوەی قەتەر سەردانی بەغدا دەکات

- 1/14/2020 7:43:00 PM 565 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە وەزیری دەرەوەی قەتەر سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆدەبێتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، سبەینێ محەمەد بن عەبدولرەحمان ئال سانی وەزیری دەرەوەی قەتەر سەردانی بەغدا دەکات و دواتر لەگەڵ محەمەد عەلی حەکیم وەزیری دەرەوەی عێراق کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسی ئەنجام دەدەن.

ئەوە لە کاتێکدایە دوای گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران کە ئاماژە سەربازییەکانی لە بەغدا رەنگیدایەوە، بەرپرسانی قەتەر لەسەر ئاستی باڵا بە ئامانجی نێوەندگیری لە نێوان هەردولا سەردانی ئێرانیان کرد و داوایان لە هەردولا کرد ناوچەکە لە هەر گرژییەک و پێکدادانێکی سەربازی بەدوربگرن.

نیشانەکردن :

#عێراق

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP