عێراق شێوازێکی دیکەی هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانی ناتۆدا تاوتوێ دەکات

- 1/14/2020 7:26:00 PM 469 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
باڵیۆزی عێراق لە بەلجیکا و ئەمنیداری گشتی هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ) لە برۆکسل کۆبونەوە و دۆزینەی شێوازێکی نوێی هەماهەنگی نێوانیان تاوتوێ کردوە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا رونیکردوەتەوە، سادق رکابی باڵیۆزی عێراق لە بەلجیکا و ینیس ستۆڵتنبێرگ، ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی (ناتۆ) لە دیدارێکدا باسیان لە دۆزینەوەی شێوازێکی نوێی هاوکاری نێوانیان کردوە کە جێگەی رەزامەندی هەردولا بێت، بە تایبەت دوای بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق.

 

باڵیۆزی عێراق لە بەلجیکا پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراقی رەتکردوەتەوە


ئەوەش هاتوە، باڵیۆزی عێراق لە بەلجیکا پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراقی رەتکردوەتەوە و روداوەکانی ماوەی رابردوشی بە "پێشێلکردنێکی تەواوی سەروەرییەکەی" ناوبردوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، بەغدا لەگەڵ هاوپەیمانەکانی بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە بەردەوام دەبێت بە تایبەت گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران.

 

ناتۆ رێزی سەروەری عێراق دەگرێت و لە روبەروبونەوەی تیرۆر و بەرقەرارکردنی ئارامی هاوکاری بەغدا دەکەن


بە گوێرەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەمنیداری ناتۆ رونیکردوەتەوە کە ئەوان رێزی سەروەری عێراق دەگرن و لە روبەروبونەوەی تیرۆر و بەرقەرارکردنی ئارامی هاوکاری بەغدا دەکەن.

هێزەکانی هاوپەیمانی ناتۆ لە عێراقدا ژمارەیان 500 سەربازە و ئەرکیان مەشقپێکردنی هێزە عێراقییەکانە، بەڵام دوای گرژییەکانی نێوان واشنتن و تاران رۆژی 4ی کانونی دوەمی ئەمساڵ هاوپەیمانیەتییەکە چالاکییەکانی خۆی بەشێوەیەکی کاتی لە عێرقدا راگرت.


نیشانەکردن :

#عێراق

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP