هادی عامری دەنگی خستە پاڵ سەدر بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانی یەك ملیۆنی

- 1/14/2020 7:04:00 PM 1356 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح پشتیوانی خۆی بۆ پەیامەكەی موقتەدا سەدر، سەرۆكی رەوتی سەدر دەربڕی كە تیایدا داوایكردبو خۆپیشاندانی یەك ملیۆنی بۆ كردنە دەرەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق ئەنجامبدرێت.
پشتیوانی داواكارییەكەی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر دەكەین بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانی یەك ملیۆنی بە ئامانجی كردنە دەرەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق

 

هادی عامری لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە، كە پشتیوانی داواكارییەكەی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر دەكەین بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانی یەك ملیۆنی بە ئامانجی كردنە دەرەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق.

ئێوارەی ئەمڕۆ موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە ئێستادا ئاسمان و زەوی و سەروەری عێراق لەلایەن هێزە "داگیرکارەکانەوە" پێشێلکراوە و ئەو دەخوازێت شۆڕشێکی عێراقی بەرپا بکات کە نە رۆژهەڵاتی و نە رۆژئاوایی بێت.

رونیشیکردوەتەوە، داوا لەلایەنگرانی دەکات خۆپیشاندانی ملیۆنی ئاشتیخوازانە بەرامبەر "بونی ئەمریکا و پێشێلکارییەکانی" بەرپا بکەن.

سەدر ئەوەشی خستوەتەڕو، داوا دەکات هەموان لە پێناوی عێراقدا یەکبگرن، دەشڵێت "ئێمە کڕنوش بۆ خۆبەگەورەزانی جیهان نابەین، بەڵکو تەنها کڕنوش  بۆ خوا دەبەین".

لە راگەیەنراوەکەی رێبەری رەوتی سەدردا ئەوەش هاتوە، "لەسەر ئێمەیە لەمەودا لە پێناوی پاراستنی سەروەری عێراق و گەلەکەی،  بەگژداچونەوەی جەماوەری و سیاسی و پەرلەمانی ئەنجام بدەین".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP