خەندان ناوی ئەندامانی لیژنەی هەمواركردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی بڵاودەكاتەوە

- 1/14/2020 6:05:00 PM 9163 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی یەکێتی یەکەمین کۆبونەوەی ئەنجامداو تیایدا لیژنەیەكی 20 كەسی پێكهێنا بۆ هەمواركردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی حزبەكەی.

ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى گشتى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان لە كۆبونەوەكەی ئەمڕۆیدا سێ بڕیاری دەركرد، "یەکەم: دانانى لیژنه‌یه‌ك بۆ پێداچونه‌وه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆ، به‌پێى بڕیار و راسپارده‌كانى  ئه‌ندامانى كۆنگره‌ى چواره‌مى یه‌كێتى. دوەم: بڕیاردرا ته‌واوى دامه‌زراوه‌ و ئۆرگانه‌كانى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان به‌رده‌وام بن له‌ كارى ئاسایى رۆژانه‌ى خۆیان تا ئه‌وكاته‌ى په‌یكه‌رى تازه‌ى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى گشتییه‌وه‌ رێك ده‌خرێته‌وه‌. سێیەم: بڕیاردرا یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى به‌كراوه‌یى بهێلدرێته‌وه‌ تا په‌سەندكردنى په‌یڕه‌وى ناوخۆ."

هەر بە گوێرەی بڕیارەكەی ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی یەکێتی دەبێت لیژنە 20 كەسییەكە لەماوەی 10 رۆژدا هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی بكەنەوە و ئاراستەی ئەنجومەنی گشتی سەركردایەتی بكەنەوە بە مەبەستی گفتوگۆكردن و دەنگدان لەسەری.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP