هاوپه‌یمانی نه‌سر: ئەو لایەنانە ئاشکرابکرێن کە لەپشت بۆردومانکردنی بنەکەکانی هاوپەیمانانەوەن

- 1/14/2020 3:50:00 PM 532 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

هاوپه‌یمانی نه‌سر داوای ئاشكراكردنی ئه‌و لایه‌نه‌ ده‌كات، كه‌ له‌پشت بۆردومانكردنی بنكه‌ی سه‌ربازیه‌كانی وڵاتانی هاوپه‌یمانی دژ به‌داعشه‌وه‌یه‌، به‌تایبه‌ت بۆردومانكردنی بنكه‌ی سه‌ربازی به‌له‌د-ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین.

نه‌دا شاكر جه‌وده‌ت، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی نه‌سر بەسەرۆکایاتی حەیدەر عەبادی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە لێدوانێکدا رایگه‌یاند، تا ئێستا له‌لایه‌ن عێراقه‌وه‌ زیانی موشه‌كبارانكردنی بنكه‌ سه‌ربازیه‌كان و ناسنامه‌ی بكه‌رانی ئه‌و كرده‌وانه‌ ئاشكرا نه‌كراون، ئه‌وه‌ش لاوازی حكومه‌ت نیشانده‌دات.

ئاماژەی بەوەشکرد، په‌رله‌مان هیچ كارێكی نه‌كردوه‌ له‌ دوای ده‌نگدان له‌سه‌ر یاسای ده‌ركردنی سوپای وڵاتانی بیانی له‌عێراق، پێویستیشه‌ حكومه‌ت به‌رۆڵی خۆی له‌وباره‌یه‌وه‌ هه‌ڵسێت.

لێدوانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ش له‌دوای ئه‌وه‌ دێت، له‌ماوه‌ی رابردودا، چه‌ندجارێك له‌ڕێگه‌ی موشه‌كه‌وه‌ بنكه‌ سه‌ربازیه‌كانی وڵاتانی هاوپه‌یمانی دژ به‌داعش، له‌نێویشیاندا بنكه‌ سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مریكا كراونه‌تە ئامانج.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی هاوپه‌یمانی نه‌سڕ باسی لەوەشکردوە، "هێزه‌ سیاسییه‌كان ململانێی نێوان نێوانیان وه‌لابنێن و  حكومه‌تێكی نوێ پێكبهێنن و شكۆ بۆ وڵات بگه‌ڕێننه‌وه‌".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP