هەرێمی کوردستان؛ تیروپشك بۆ ناوی حاجیانی ئه‌مساڵ ده‌كریت

- 1/14/2020 3:13:00 PM 6106 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێم رایگەیاند، تیروپشك بۆ دیاریكردنی حاجیانی 2020 و به‌ئاماده‌بونی دادوه‌ران ئه‌نجامده‌رێت.

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێم لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 19-1-2020 له‌دیوانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی به‌ئاماده‌بونی دادوه‌ران و لایه‌نی په‌یوه‌ندی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، تیروپشكی ناوی حاجیانی 2020 ئه‌نجامده‌درێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، له‌ئێستادا 72 هه‌زار و 202 كه‌س داوای سه‌فه‌ری حه‌جیان كردوه‌، به‌ڵام رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ناوی چوار هەزار و 500 بە تیروپشکی دیاریدەکرێت.

ساڵانە هەزاران هاوڵاتی لە هەرێمی کوردستانەوە بەمەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج سەردانی سعودیە دەکەن، ساڵی رابردوش پشكی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌فه‌ری سعودیه‌ له‌ پێنج هه‌زار و 800 كه‌سه‌وه‌ بۆ حه‌وت هه‌زار كه‌س زیادكرا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP