ئایەتوڵایەکی ئێران: ئەگەر باڵیۆزی بریتانیا دەرنەکرێت پارچە پارچە دەکرێت

- 1/14/2020 3:06:00 PM 6124 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەرپرسێکی باڵای ئێران کە لەتوندڕەوەکانی ئەو وڵاتەیە، رایگەیاندوە، باشترین شت دەرکردنی باڵیۆزی بریتانیایە لەوڵاتەکەیان.
ئەگەر دەرنەکرێت ئەوا پشتیوانانی ئەو ژەنەراڵەی کەکوژرا پارچە پارچەی دەکەن

ماڵپەڕی ئیسلاحات بڵاویکردەوە، ئایەتوڵا ئەحمەد ئەلمەلحودە لەوتاری هەینی لەمەشهەد رایگەیاندوە، ئەگەر دەرنەکرێت ئەوا پشتیوانانی ئەو ژەنەراڵەی کەکوژرا پارچە پارچەی دەکەن.

مەبەستی ئەم ئایەتوڵایەی ئێران لەناوهێنانی ژەنەراڵە کوژراوەکە، قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی سوپای پاسدارانی ئێرانە کە رۆژی 3-ی ئەم مانگە لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکاوە کرایە ئامانج و بەهۆیەوە کوژرا.

رۆژی شەممەی رابردو، نوێنەری بریتانیا لەئێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکرا، دواتر بەرپرسانی ئێران رایانگەیاند، ناوبراو وەک باڵیۆزێک و نوێنەرێکی بریتانیا دەستگیرنەکراوە، بەڵکو ئەو بەشداری لەخۆپیشاندانە نایاساییەکە کردوە و بەوهۆیەوە وەک خۆپیشاندەرێکی نایاسایی دەستگیرکراوە.

رۆژێک دوای دەستگیرکردن و ئازادکردنی، کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هەمان پرسی بەشداریکردنی لەخۆپیشاندانەکان، نوێنەرایەتی بریتانیای بانگێشت کرد.
 

نیشانەکردن :

#ئێران #ئێران_ئەمریكا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP