بڕیارەکانی کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی یەکێتی

- 1/14/2020 2:55:00 PM 3625 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی یەکێتی ئەمڕۆ یەکەمین کۆبونەوەی ئەنجامداو تیایدا چەند بڕیارێکی دەرکرد.

ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى گشتى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندوە، ئەمڕۆ یەکەمین کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بەسەرپەرشتی مستەفا چاوڕەش بەڕێوەچوە، سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكى كۆبونه‌وه‌كه‌ ساتێك وه‌ستان بو بۆ گیانى پاكى شه‌هیدانى رێگاى رزگارى كوردستان و یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان هه‌روه‌ها كۆبونه‌وه‌ سلاوى نارد بۆ گیانى رابه‌رى گه‌وره‌ى گه‌له‌كه‌مان جه‌نابى مام جه‌لال.

ئاماژە بەوەشکراوە، "كۆبونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆى تێر و ته‌سه‌لى كرد له‌باره‌ى ته‌واوكردنى كاره‌كانى كۆنگره‌ى چواره‌م كه‌ به‌ ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى گشتى راسپاردوه‌، له‌ كۆتاییدا كۆبوونه‌وه‌كه‌ چه‌ند بڕیارێكى دا بۆ رایى كردنى كاره‌كانى".

بڕیارەکانی کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی

یەکەم: دانانى لیژنه‌یه‌ك بۆ پێداچونه‌وه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆ، به‌پێى بڕیار و راسپارده‌كانى  ئه‌ندامانى كۆنگره‌ى چواره‌مى یه‌كێتى.

دوەم: بڕیاردرا ته‌واوى دامه‌زراوه‌ و ئۆرگانه‌كانى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان به‌رده‌وام بن له‌ كارى ئاسایى رۆژانه‌ى خۆیان تا ئه‌وكاته‌ى په‌یكه‌رى تازه‌ى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى گشتی یه‌وه‌ رێك ده‌خرێته‌وه‌.

سێیەم: بڕیاردرا یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى به‌كراوه‌یى بهێلدرێته‌وه‌ تا په‌سندكردنى په‌یڕه‌وى ناوخۆ .


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP