پەرلەمانی کوردستان کارنامەی کۆبونەوەی داهاتوی بڵاوکردەوە

- 1/14/2020 2:39:00 PM 3502 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی گشت ئەندامانی پەرلەمان دەکات بۆ کۆبونەوە لە رۆژی پێنجشەممەی داهاتو کە تایبەتە بە ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای چاكسازی له‌ خانه‌نشینی موچه‌ و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر.

رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامهانی پەرلەمان دەکات بۆ ئامادەبون له‌دانیشتنی ژماره‌ (15)ی ئاسایی، ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر 11:00ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژى پێنجشه‌مه‌.

بەپێی بەرنامەی کاری کۆبونەوەکەی پەرلەمان، کۆبونەوەکە تایبەت دەبێت بە ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای (چاكسازی له‌ خانه‌نشینی موچه‌، ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر) به‌ پێی حوكمی مادده‌كانی ( 90، 91 ،92 ، 96 ، 97) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق.

دوێنێ دوشەممە په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی دوه‌می بۆ پرۆژه‌یاسای چاكسازی ئه‌نجامداو بڕیاره‌ پێنجشه‌ممه‌ش خوێندنه‌وه‌ی سێیه‌م و ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌وپرۆژه‌یاسایه‌ به‌ڕێوه‌بچێت.

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP