فڕەنسا، بریتانیا و ئەڵمانیا کار بۆ هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتننامە ئەتۆمیەکە دەکەن

- 1/14/2020 1:52:00 PM 3057 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-        

سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی رایگەیاند، هەرسێ وڵاتی فڕەنسا، بریتانیا و ئەڵمانیا ئەمڕۆ سێشەممە رێوشوێنی هەڵوەشاندەوەی رێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015 تاوتوێ دەکەن و کاری بۆ دەکەن.
هەرسێ وڵات ئەمڕۆ سێشەممە کاراکردنی رێوشونی هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنە ئەتۆمیەکە بە یەکێتی ئەوروپا رادەگەیەنن

 

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەر لەزاری سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی هەرسێ وڵاتی ئەوروپی فڕەنسا، بریتانیا و ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، "لەپاش ئەوەی ئێران هەنگاوی پێنجەمی لەکەمکردنەوەی پابەندییەکانی بە رێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی ساڵی  2015 جێبەجێکرد، هەرسێ وڵات ئەمڕۆ سێشەممە کاراکردنی رێوشونی هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنە ئەتۆمیەکە بە یەکێتی ئەوروپا رادەگەیەنن".

ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانج لە کاراکردنی هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتننامە ئەتۆمییەکە بۆ دوبارە سەپاندنەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتوەکان نییە بۆ سەر ئەو وڵاتە، "بەڵکو بۆ وەڵامی ئەو بڕیارە دوژمنکارانەی ئێرانە".
هیچ سنورێک بۆ چالاکیە ئەتۆمیەکانی ئێران نەماوە

 

شەشی ئەم مانگە ئیبڕاهیم رەزایی، سەرۆکی لیژنەی ئەتۆمی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، "هیچ سنورێک بۆ چالاکیە ئەتۆمیەکانی ئێران نەماوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاری کۆتایی لەبارەی هەنگاوی پێنجەمی کەمکردنەوەی پابەندیەکانی ئێران بەرێککەوتننامە ئەتۆمیەکەوە دەرکراوە، لەمکاتە بەدواوە ئێران بەبێسنور یۆرانیۆم دەپیتێنێت.

ئەم راگەیەنراوەی هەرێ وڵاتە ئەوروپییەکە لەکاتێکدایە لەپاش ئەوەدێت ئەمڕۆ بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا داوای لە دانناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کرد، جێگرەوەیەک بۆ رێککەوتنناە ئەتۆمییەکە بدۆزێتەوە".

جۆنسن وتیشی، "ئەگەر ئێمە رێککەوتننامە ئەتۆمییەکە هەڵدەوەشێنینەوە، دەبێت جێگرەوەیەکی بۆ بدۆزینەوە، ئەمەش هەنگاوی گەورەی دەوێت کە لەبارەیەوە بنرێت".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP