کۆڕبەندی پۆلیسی کۆمەڵگەی مەدەنی لەگەرمیان دروستکرا

- 1/14/2020 1:35:00 PM 898 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- نیگار عومەر 

بەڕێوبەری پۆلیسی کۆمەڵگەیی لەگەرمیان رایگەیاند، کۆڕبەندی پۆلیسی کۆمەڵگەی مەدەنی لەگەرمیان دروستکراو، بۆ جوانترکردنی وێنای پۆلیس بەچین و تیوێژەکانی کۆمەڵگە.

لەمیعە محەمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆمەڵگەیی لەگەرمیان رایگەیاند، کۆڕبەندی پۆلیسی کۆمەڵگەی مەدەنی لەگەرمیان دروستکراوە بۆ جوانترکردنی وێنای پۆلیس بەچین و تیوێژەکانی کۆمەڵگە.

ئاماژەی بەوەشکرد، "بەپێویستمان زانیوە کە کوڕبەندێکی لەم شێوەیە دروست بکەین و لەگەرمیاندا هەبێت، کە هاوڵاتیان و چالاکوانان تیایدا ئەندامبن".

لەمیعە محەمەد باسی لەوەشکرد، ئامانجی ئەو کۆڕبەندە، خۆی لە پیشاندانی وێنای جوانی پۆلیس لای هاوڵاتی، لەگەڵ بەشداریکردنی هاوڵاتیان بۆ کارئاسانیکردن لەگەڵ کارمەندانی پۆلیس، هەورەها دۆزینەوەی ڕێگە چارە بۆ گیروگرفتەکان، لەگەڵ چەند ئەرکێکی دیکه کە زیاتر هاندانی هاوڵاتیانە بۆ پاراستنی کۆمەڵگە دەبینێتەوە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆمەڵگەیی لەگەرمیان رونیکردەوە، "ئەرکی ئەم کوڕبەندە کەناڵێکی پەیوەندیە بۆ گفتوگۆکردنی کوڕبەند لەگەڵ پۆلیسی کۆمەڵگەی مەدەنی نەهێشتنی ترس و دڵەڕاوکێ و بەشداریکردن لە چارەسەری کیشەکاندا".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP