روسیا: نێوه‌ندگیری ئه‌مریكاو ئێران ده‌كه‌ین

- 1/14/2020 1:23:00 PM 367 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ نێوه‌ندگیری و ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ له‌نێوان ولایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا و كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌رده‌بڕێت.
هه‌وڵێكی زۆرمان ده‌ستپێكردوه‌ به‌ئامانجی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌ك له‌نێوان ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكاو ئێران دروستبكه‌ین

 

سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "هه‌وڵێكی زۆرمان ده‌ستپێكردوه‌ به‌ئامانجی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌ك له‌نێوان ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكاو ئێران دروستبكه‌ین تا گرژیی و ئاڵۆزیه‌كانی نێوان هه‌ردولا چاره‌سه‌ر بكرێن".

ئاماژەی بەوەشکرد، چاوه‌ڕوانی ئەوەن به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی فڕه‌نساو هه‌وڵه‌كانی شینزۆ ئابی، سه‌رۆك وه‌زیرانی یابان سه‌ربگرێت.
گرژی و ئاڵۆزیه‌كانی نێوان ئه‌مریكاو ئێران لدوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی زیاتربو

 

گرژی و ئاڵۆزیه‌كانی ئه‌مریكاو ئێران له‌دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشوی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران له‌رۆژی سێی ئه‌م مانگه‌و له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌ له‌نزیك فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا زیاتر بو، په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردولا گه‌یشتنه‌ بنبه‌ست.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا جه‌خت دەکاتەوە، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه‌ هاوكاری له‌و روه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌هه‌ردولا بكات و نێوەندگیر بێت.

نیشانەکردن :

#روسیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP