ئەمریکا: بەفشاری ئابوری، پەراوێزخستن و ئۆپەراسیۆنی سەربازی بەرەنگاری ئێران دەبینەوە

- 1/14/2020 9:45:00 AM 2552 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-           

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، فشاری ئابوری، پەراوێزکردنی ئێران لەڕوی دیپلۆماسییەوە و بەرەنگاربونەوەی سەربازی بنەمای ئەو هەڵمەتانەن کە ئەمریکا لەدژی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستیپێکردوە.
لە ڕێگەی کوشتنی قاسم سولەیمانی ئێرانمان لە فراوانکردنی پاڵپشتییە ئابورییەکانی بۆ تیرۆر بێبەشکرد

 

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەتویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، "لە ڕێگەی کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشوی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، ئێرانمان لە فراوانکردنی پاڵپشتییە ئابورییەکانی بۆ تیرۆر بێبەشکرد".
فشاری ئابوری، پەراوێزکردنی ئێران لەڕوی دیپلۆماسییەوە و بەرەنگاربونەوەی سەربازی بنەمای ئەو هەڵمەتانەن کە ئەمیکا لەدژی رژێمی ئێران دەستیپێکردوە

 

ئاماژەی بەوەشکرد، فشاری ئابوری، پەراوێزکردنی ئێران لەڕوی دیپلۆماسییەوە و بەرەنگاربونەوەی سەربازی بنەمای ئەو هەڵمەتانەن کە وڵاتەکەی لەدژی رژێمی ئێران دەستیپێکردوە.

به‌ره‌به‌یانی سێی ئەم مانگە، له‌ هێرشێكی موشه‌كی فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر دو ئۆتۆمبێل له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، هه‌ریه‌ك له‌ قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، و نۆ كه‌سی دیكه‌ كوژران.

شەوی رابردو مایك پۆمپیۆ، لەمیانی لێدوانێكی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند، "تەنها ئوسامە بنلادن، سەرۆكی پیشوی رێكخراوی تێرۆریستی ئەلقاعیدە زێدەتر لە قاسم سولەیمانی خوێنی ئەمریكییەكانی رشتوە".
كوشتنی هیچ ئەمریكییەك بێسزا تێناپەڕێت

 

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسی لەوەشکردوە، "كوشتنی هیچ ئەمریكییەك بێسزا تێناپەڕێت".

پۆمپیۆ ئەوەشی خستەڕو، "ئەمریكا دژ بە ئێران لێپێچینەوە و رێكاری گەورەی ئەنجامداوە و رێگریمان لێكردوە ژیانی خەڵك بخاتە مەترسییەوە، ئێستا ئەو وڵاتە بوەتە وڵاتێكی لاواز لە سایەی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكادا".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP