خشتەی دابەشکردنی موچەی ئەم هەفتەیەی فەرمانبەران

- 1/14/2020 8:45:00 AM 192343 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران لە دوێنێ دوشەممەوە دەستیپێکردوە و بڕیارە ئەم هەفتەیە موچەی چەند شوێنێک دابەشبکرێت.

بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردوەتەوە، ئەمڕۆ موچەی یەكەكانی 70 و 80ی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، سبەی چوارشەممە موچەی وەزارەتی پەروەردە و رۆژی پێنجشەممەش موچەی وەزارەتی دارایی و ئابوری دابەشدەکرێت.

ئەوە یەکەمین موچەیە کە لە ساڵی 2020 دا دابەشدەکرێت، کە موچەی مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوە، لە 2019شدا وەزارەتی دارایی و ئابوری 12 موچەی دابەشکرد، کە سێ موچەیان هی مانگەکانی 10، 11 و 12ی ساڵی 2018 بو، نۆ موچەکەی دیکەش هی ساڵی 2019 بو، تا ئێستاش وەزارەتی دارایی باسی لەوەنەکردوە، موچەی ئەو سێ مانگەی کۆتایی ساڵی رابردو بە چی میکانزمێک دەداتەوە.

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ پشتبه‌ دو سه‌رچاوه‌ی دارایی ده‌به‌ستێت، یه‌كه‌میان، فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌ به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ، دوه‌میان ناردنی پشكی هه‌رێمی كوردستانه‌ له‌ به‌غداوه‌ كه‌ مانگانه‌ 522 ملیار دیناره‌.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP