كتێبی "ڕاگەیاندنی نیشتیمانی" وەك پێویستیەكی دۆخی میدیایی كوردستان بڵاوكرایەوە

- 1/13/2020 10:04:00 PM 1282 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ لە رێورەسمێكدا كتێبی "ڕاگەیاندنی نیشتیمانی" وەك پێویستیەكی دۆخی میدیایی كوردستان بڵاوكرایەوە و یەكێك لە نوسەرانی كتێبەكەش ئەو بەربەستانە دەخاتەرو كە لەبەردەم دروستبونی میدیای نیشتیمانین.

ئەمڕۆ لە كەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكان لە چوارچرا، لە رێورەسمێكدا بە ئامادەبونی د.حەكیم عوسمان ڕاگری كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی و ژمارەیەكی زۆر لە شارەزایانی بواری میدیا، ڕێوڕەسمی واژۆكردن و دابەشكردنی كتێبی "ڕاگەیاندنی نیشتیمانی و بایەخی بۆ هەرێمی كوردستان و ئاستەنگەكانی بەردەم دامەزراندنی لەلایەن هەردو نوسەران د.كاروان عەلی د.هێرش ڕەسوڵ بەڕێوەچو.

لەو رێورەسمەدا د.كارزان محەمەد، مامۆستا لە بەشی تەكنیكی میدیا خوێندنەوەیەكی زانستی و پیشەیی بۆ ناوەڕۆكی كتێبەكە كرد، دواتریش لە لایەن دكتۆر كاروان و دكتۆر هێرشەوە بەكورتی باس لە كتێبەكەكرا. 

لەو بارەیەوە كاروان عەلی كەیەكێكە لە نوسەرانی كتێبەكە، بە خەندان-ی راگەیاند،"كتێبەكە توێژینەوەیەكی زانستیە و تیایدا سود لەو سەرچاوە ئینگلیزیانە وەرگیراوە كە تایبەت بە راگەیاندنی نیشتیمانی نوسراون و هاوكات زیاتر لە 60 شارەزای بواری میدیا فۆڕمی تایبەت بە توێژینەوەكەیان پركردوەتەوە و لە ئەنجامدا توانیومانە بگەینە دەرئەنجامی زەروریەتی هەبونی راگەیاندنی نیشتیمانی دور لە دەستی حزب لە هەرێمی كوردستان.

 

 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP