خانمە مۆدێلێک بۆ سێڵفیەک گیانی خۆی کردە قوربانی

- 1/13/2020 7:42:00 PM 64821 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

خانمە مۆدێلێکی بریتانی لە بەناوبانگترین شوێنی ئوسترالیا بۆ گرتنی سێلفی، کەوتە خوارەوە و گیانیلەدەستدا.

پۆلیسی سیدنی رایگەیاند، رێکەوتی 12ی ئەم مانگە کاتژمێر 6:30 خولەکی بەیانی، مادالین داڤیسی تەمەن 21 ساڵ، دوای ئەوەی سەردەکەوێتە بەرزاییەکانی دایمند بەی، لەبەرزی 98 پێ دەکەوێتە خوارەوە، گیان لەدەست دەدات.

هاوڕێ گەشتیارەکانی مادالین ئاماژەیان بەوەکرد بۆ مەبەستی تەماشاکردنی دیمەنی خۆرهەڵاتن بەسەر ئەو بەرزاییەدا سەرکەوتون، بەڵام مادالین کەوتوەتە خوارەوە.

پۆلیسی سیدنی ئاماژەی بەوەکرد ئەمە یەکەمین حاڵەتی مردن نیە کە لەو بەرزاییەوە روبدات، چەندین کەس بە مەبەستی گرتنی وێنە دێنە ئەو شوێنە، لە مانگی ئابی  ساڵی رابردو کەسێک بەهۆی گرتنی وێنەی سێلفیەوە کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.

مادالین داڤیس، یەکێکە لە خانمە مۆدێل و مەیکئەپ ئارتیستەکانی بریتانیا، بە گەنجترین کەس دادەنرێت کە لە بەزارییەکانی دایمند بەی کەوتبێتە خوارەوە.

Image result for madalyn davis



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP