نازم دەباغ رەتیدەكاتەوە ئێران هەڕەشەی لە هەرێمی كوردستان كردبێت

- 1/13/2020 6:01:00 PM 4630 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

نازم دەباغ، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران رەتیكردەوە ئێران هەڕەشەی لە هەرێمی كوردستان كردبێت لەسەر روداوەكانی ئەم دواییە و هەڵوێستەكانی بەرپرسانی هەرێم.

نازم دەباغ لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ خەندان رایگەیاند،"ئێران هیچ هەڕەشەیەكی لە هەرێمی كوردستان نەكردوە".
هەرێمی كوردستان نابێتە لایەنگری هیچ لایەنێك و لەئێستاشدا تاران لە رێگەی ئێمەوە هیچ پەیامێكی ئاراستەی هەرێمی كوردستان نەكردوە

 

سەبارەت بە هەڵویستەكانی هەرێم تایبەت بە دۆخی عێراق و گرژییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران، نازم دەباغ رایگەیاند،"هەرێمی كوردستان نابێتە لایەنگری هیچ لایەنێك و لەئێستاشدا تاران لە رێگەی ئێمەوە هیچ پەیامێكی ئاراستەی هەرێمی كوردستان نەكردوە."

ئەمە لەكاتێكدایە كە بەهۆی گرژییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران، لە هەندێك میدیای لۆكاڵی هەرێم وابڵاوكراوەتەوە كە تاران هەڕەشەی لە هەرێمی كوردستان كردوە سەبارەت بە هەڵوێستەكانیان لە روداوەكانی ئەمدواییە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP