قایمقامیه‌تی‌ سلێمانی: به‌هۆی فێڵكردن له‌هاوڵاتیان گۆشتفرۆشێک سزادرا

- 1/13/2020 12:10:00 PM 2605 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

قایمقامیه‌تی‌ سلێمانی رایگەیاند، به‌هۆی فێڵكردن له‌هاوڵاتیان و فرۆشتنی گۆشتی ناته‌ندروست، لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان دوكانێكی گۆشتفرۆشنیان داخست.

قایمقامیه‌تی‌ سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، به‌هۆی فێڵكردن له‌هاوڵاتیان و فرۆشتنی گۆشتی به‌ستو به‌نرخی فرێش، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی چواری سه‌ربه‌لیژنه‌‌ هاوبه‌شه‌كانەوە گۆشتفرۆشی سابیر له‌گه‌ڕه‌كی هوانه‌ی شاری سلێمانی داده‌خرێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، خاوكردنه‌وه‌ی گۆشتی به‌ستو و دوباره‌ خستنه‌وه‌ی ناوبه‌فرگر بۆ به‌ستنه‌وه‌ی، زیانی ته‌ندروستی به‌ئه‌وكه‌سانه‌ ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وجۆره‌ گۆشته‌ ده‌خۆن هه‌روه‌ها فرۆشتنی گۆشتی به‌ستو به‌نرخی فرێش فێڵێ بازرگانی (غش تجار)یه و یاسا سزای بۆ ئه‌نجامده‌رانی دیاری كردوه‌.

ئەوەش خراوەتەڕو، پێشتر پسوڵه‌ی سه‌رپێچی بۆ گۆشتفرۆشی سابیر كراوه‌ و ئاگاداركراوه‌ته‌وه‌ گۆشتی به‌ستو به‌نرخی فرێش به‌هاوڵاتیان نه‌فرۆشێت، به‌ڵام به‌هۆی دوباره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچیه‌كه‌ی به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی گۆشتفرۆشی سابیر داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP