خامنەیی: جەخت لە بەهێزکردنی پەیوەندی وڵاتانی ناوچەکە دەکەینەوە

- 1/13/2020 8:51:00 AM 1426 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
رابەری باڵای ئێران رایگەیاند، هاوکاری و هەماهەنگی نێوان وڵاتان تاکە رێگەی رێگریکردنە لەو دۆخەی ناوچەکە تێیکەوتوە و تاران جەخت لە بەهێزکردنی پەیوەند وڵاتانی ناوچەکە دەکاتەوە.

دوێنێ یەکشەممە تەمیم بن حەمەد ئال سانی ئەمیری قەتەر بۆ یەکەمجار و دوای وەرگرتنی پۆستەکەی لە ساڵی 2013 بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تاران و لەگەڵ حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران کۆبوەوە.

 

بەشێک لە وڵاتانی دەرەوە ناخوازن هاوکاری لە نێوان گەلانی ناوچەکەدا هەبێت 


لە کۆبونەوەشیدا لەگەڵ ئەمیری قەتەر، عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێران رونیکردوەتەوە، "بەشێک لە وڵاتانی دەرەوە ناخوازن هاوکاری لە نێوان گەلانی ناوچەکەدا هەبێت و وڵاتانی ناوچەکەش دەستوەردان لە کاروبارەکانیان رەتدەکەنەوە".

ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی هۆکاری ئەو دۆخەن کە لە ناوچەکەدا رودەدات و جەخت دەکەینەوە کە پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتانی ناوچەکە بەهێزبکرێت و بە چاوپێکەوتنی و پەیوەندی بیانییەکان بەراورد نەکرێت".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP