پنتاگۆن له‌سه‌ر هێرشه‌ موشەكیەكەی سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی بەلەد راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

- 1/12/2020 11:29:00 PM 4141 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پنتاگۆن راگه‌یه‌ندراوێكی له‌سه‌ر كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك موشه‌ك له‌بنكه‌ی سه‌ربازی به‌له‌د بڵاوكرده‌وه‌و ئاشكرایكرد،"موشه‌كه‌كان هیچ زیانێكی به‌هێزه‌كانی ئه‌مریكاو وڵاتانی هاوپه‌یمانی دژ به‌داعش نه‌گه‌یاندوه‌".
ئه‌و موشه‌كانه‌ی ئه‌مشه‌و ئاراسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی به‌له‌د كران هیچ كاریگه‌ریه‌كیان نه‌بوه‌

 

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا (پنتاگۆن) ڕایگه‌یاند، ئه‌و موشه‌كانه‌ی ئه‌مشه‌و ئاراسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی به‌له‌د كران هیچ كاریگه‌ریه‌كیان نه‌بوه‌، ته‌نانه‌ت هیچ سه‌ربازێكی ئه‌مریكاو وڵاتانی هاوپه‌یمانی دژ به‌داعش بریندار نه‌بون و زیانیان به‌رنه‌كه‌وتوه‌".

پێشتریش، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش پێشتر جه‌ختیكرده‌وه‌، موشه‌كه‌كان هیچ كاریگه‌ریه‌كیان نه‌بوه‌.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق  ڕایگه‌یاند، له‌رێگه‌ی هه‌شت موشه‌كی جۆری كاتیۆشاوه‌ بنكه‌ی سه‌ربازی به‌له‌د-ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین كرایه‌ ئامانج، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌، چوار كه‌س له‌هێزه‌ ئاسمانیه‌كان برینداربون كه‌ له‌نێویاندا دو ئه‌فسه‌ر هه‌یه‌.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP