ئەمریکا: هێشتا ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ ئێران

- 1/12/2020 6:44:00 PM 804 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، هێشتا دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ دانوستان و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران.
تائێستاش سەرۆک ترەمپ ئامادەیە بۆ دانوستان و گفتوگۆ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران

بەپێی هەواڵێکی سکای نیوز، ئەمڕۆ یەکشەممە، مارک ئەسپەری وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاندوە، تائێستاش سەرۆک ترەمپ ئامادەیە بۆ دانوستان و گفتوگۆ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران.

ئەم پەیامەی ئەمریکا پاش قوڵبونەوەی گرژی و ئاڵیۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دێت کە تێیدا فەرماندەیەکی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کرایە ئامانج و کۆماری ئیسلامی ئێرانیش بەچەند موشەکێکی بێ زیان دو بنکەی سەربازی ئەمریکای کردە ئامانج.

پاش کشانەوەی ئەمریکا لەرێککەوتنە ئەتۆمییەکەی 2015-ی نێوان ئێران و وڵاتانی کاریگەری جیهان، ئەمریکا زنجیرەیەک سزای دیکەی بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاند و داوای رێککەوتنێکی نوێی لێدەکات. 

کۆماری ئیسلامی ئێرانیش هەڵگرتنی سزاکان و گەڕانەوە بۆ رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی 2015 وەک مەرجی دانوستان داناوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP