ترەمپ بۆ بەرپرسانی ئێران: كوشتنی گەلی مەزنی ئێران رابگرن

- 1/12/2020 5:02:00 PM 2580 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

كەمێك پێش ئێستا، دۆنالد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا پەیامێكی ئاراستەی بەرپرسانی ئێران كردو پێی راگەیاندن،"كوشتنی گەلە مەزنەكەتان رابگرن"

ترەمپ لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر داوای لە بەرپرسانی ئێران كرد خۆپیشاندەرانی وڵاتەكەیان نەكوژن.

هەزاران كەس بەدەستی ئێوە كوژراون و زیندانی كراون، جیهانیش سەیرتان دەكات، لەوەش گرنگتر ئەمریكا سەیرتا ئەكات

 

ترەمپ لە پەیامەكەیدا نوسیویەتی،"هەزاران كەس بەدەستی ئێوە كوژراون و زیندانی كراون، جیهانیش سەیرتان دەكات، لەوەش گرنگتر ئەمریكا سەیرتا ئەكات."

سەرۆكی ئەمریكا لە پەیامەكەیدا بۆ بەرپرسانی ئێران دەشڵێت،"ئینتەرنێتەكەتان با ئیش بكاتەوە، رێگە بدەن بە پەیامنێرەكانتان بە ئازادی هاتوچۆ لەجیهاندا بكەن. كوشتنی گەلی مەزنی ئێران رابگرن"

پێشتریش سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، پێویستە حکومەتی ئێران رێگە بە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بدات لەکاتی خۆپیشاندانە بەردەوامەکانی ئەو وڵاتە سەردانی ئێران بکەن، دەشڵێت، "ناکرێت رێگەبدەین ئێران کوشتارگەیەکی دیکەی خۆپیشاندەران دروستبکات".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP