خوێنکارانی زانکۆی تاران رەتیدەکەنەوە سوکایەتی بەئاڵای ئەمریکاو ئیسرائیل بکەن

- 1/12/2020 3:47:00 PM 30100 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لەدژی چۆنیەتی مامەڵەکردنی بەرپرسانی ئێران لەگەڵ کەیسی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکە، سەرلەئێوارەی دوێنێ شەممە خۆپیشاندان لەتارانی پایتەخت سەریهەڵدایەوە و لەدیمەنێکی ڤیدیۆیشدا کە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوەتەوە، دەردەکەوێت خوێندکارانی زانکۆ رەتیدەکەنەوە بەسەر وێنەی ئاڵای ئەمریکا و ئیسرائیلدا بڕۆن کەلەسەر رێگایان کێشراوە.
 خوێندکاران تەنها رەتیان نەکردۆتەوە کە بەسەر ئاڵاکاندا بڕۆن، بەڵکو دژی دەسەڵاتدارانی تاران دروشمیان وتۆتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکان، خوێندکاران تەنها رەتیان نەکردۆتەوە کە بەسەر ئاڵاکاندا بڕۆن، بەڵکو دژی دەسەڵاتدارانی تاران دروشمیان وتۆتەوە.

وێنە لەلایەن هێزی بەسیجییکانی ئێرانەوە کێشراوە و ئامانج لێی سوکایەتیکردنە بەئیسرائیل و ئەمریکا.
دەزگای هەواڵگری ئێرانی لەناو خۆپیشاندانەکان بون و هانی خوێندکارانی زانکۆکەیان داوە بەسەر وێنەی کێشراوی ئاڵای ئەمریکا و ئیسرائیلدا بڕۆن

بەگوێرەی زانیارییەکان، چەند بەرپرسێکی دەزگای هەواڵگری ئێرانی لەناو خۆپیشاندانەکان بون و هانی خوێندکارانی زانکۆکەیان داوە بەسەر وێنەی کێشراوی ئاڵای ئەمریکا و ئیسرائیلدا بڕۆن و هەڕەشەشیان لەخەڵک کردوە، بەڵام گوێیان بۆنەگیراوە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، جارێکی تر خۆپیشاندەران جادە و شەقامەکانی تارانی پایتەختی ئەو وڵاتەیان تەنی و لەڕێگەی دروشمەکانیانەوە داوای دەستلەکارکێشانەوەی دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە دەکەن.

سەرلەئێوارەی دوێنێ پاش ئەوەی بەرپرسانی ئێران دانیان بەوەدا نا کە فڕۆکە ئۆکرانییەکە بەهەڵەیەکی مرۆیی لەلایەن سیستمی بەرگری تارانەوە کرایە ئامانج، ئێوارەی دوێنێ شەممە خۆپیشاندەرانی ئێران جارێکی تر رژانەوە سەرشەقامەکان و دروشمی " مردن بۆ دیکتاتۆر"-یان دەوتەوە.

پاش ئەوەی دیمەنی ڤیدیۆیی خۆپیشاندانەکان لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبونەوە، راگەیاندنەکانی ئێران هەواڵی دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانیان بڵاوکردەوە.


نیشانەکردن :

#ئێران #ئێران_ئەمریكا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP