وەزارەتی دارایی و ئابوری وادەی دابەشکردنی موچەی ئاشکراکرد

- 1/12/2020 11:46:00 AM 83970 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابوری  حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی دوشەممە دەستبەدابەشکردنی موچە دەکرێت.

ئەحمەد عەبدولرەحمان، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "سبەى دابەشكردنى موچە دەسپێدەكات و بەهۆى هەندێک بابەتى هونەرییەوە ئەم چەند ڕۆژە دابەشكردنى موچە دواكەوت".

وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابوری باسی لەوەنەکردوە، کە ئەو موچەیەی دابەشدەکرێت موچەی مانگەی یەکی ئەمساڵە یان موچەی مانگی 10ی ساڵی رابردو.

ساڵی رابردو وەزارەتی دارایی و ئابوری 12 موچەی دابەشکرد، کە سێ موچەیان هی مانگەکانی 10، 11 و 12ی ساڵی 2018 بو، نۆ موچەکەی دیکەش هی ساڵی 2019 بو، تا ئێستاش وەزارەتی دارایی باسی لەوەنەکردوە، موچەی ئەو سێ مانگەی کۆتایی ساڵی رابردو بە چی میکانزمێک دەداتەوە.

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ پشتبه‌ دو سه‌رچاوه‌ی دارایی ده‌به‌ستێت، یه‌كه‌میان، فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌ به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ، دوه‌میان ناردنی پشكی هه‌رێمی كوردستانه‌ له‌ به‌غداوه‌ كه‌ مانگانه‌ 522 ملیار دیناره‌.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP