بەپەلە

تره‌مپ به‌ فارسى په‌یامێك ئاراسته‌ى گه‌لى ئێران ده‌كات پێیان ده‌ڵێت پشتیوانیتان ده‌كه‌م

- 1/12/2020 12:58:00 AM 30921 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

كاتژمێر 1ى ئه‌مشه‌و به‌كاتى هه‌رێمى كوردستان، دۆنالد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا به‌ زمانى فارسى په‌یامێكى ئاراسته‌ى گه‌لى ئێران كردو پشتیوانى خۆى بۆ ده‌ربڕین.

تره‌مپ له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نوسیویه‌تى،" بۆ گه‌لى بوێرو چه‌وساوه‌ى ئێران: من له‌ سه‌ره‌تاى ده‌ستبه‌كاربونمه‌وه‌ وه‌ك سه‌رۆك كۆمار پشتیوانى ئێوه‌م كردوه‌ و ئیداره‌كه‌شم به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پشتیوانیتان"

تره‌مپ راشیگه‌یاندوه‌،"ئێمه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێرى خۆپیشاندانه‌كان ده‌كه‌ین و له‌ بوێرى و چاونه‌ترسى ئێوه‌ هیوا به‌خشه‌"

ئه‌مرۆ گردبونەروەی جەماوەری لە ناوەندی شاری تاران ئەنجامدرا و هاوڵاتیان داوای دەستلەکارکێشانەوەی کاربەدەستە باڵاکانی وڵاتەکەیان كرد، ئەوەش دوای ئاشکرابونی خستنەخوارەوەی فرۆکە نەفەر هەڵگرە ئۆکرانیەکە لەلایەن سیستمی بەرگری ئێرانه‌وه‌.

لە بەردەم زانکۆی ئەمیر کەبیر و پردی حافیزە لە ناوەندی شاری  تاران بە  "دروشمی مەرگ بۆ درۆزن" خۆپیشاندانەکانی تاران فراوانتر دەبێت.

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP