فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای حه‌شدی شه‌عبی كوژرا

- 1/11/2020 10:30:00 PM 104123 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌ 11/1/2020، تاڵب ساعدی فه‌رمانده‌ی لیوای كه‌ربه‌لای حه‌شدی شه‌عبی له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه‌ كوژرا.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ڕایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو له‌رۆژئاوای ناوچه‌ی نخێب ده‌ستدرێژی گوله‌یان له‌تاڵب عه‌باس ساعدی فه‌رمانده‌ی لیوای كه‌ربه‌لای حه‌شدی شه‌عبی كردوه‌.

هێزه‌ ئه‌منیه‌كان گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنی روداوه‌كه‌و ته‌رمی تاڵب ساعدی-یان به‌ره‌و پزیشكی دادی كه‌ربه‌لا ره‌وانه‌ كروه‌و لێكۆڵینه‌وه‌شیان له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ستپێكردوه‌.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP