سبه‌ی موچه‌ دابه‌ش ناكرێت

- 1/11/2020 8:00:00 PM 192837 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئه‌گه‌رچی بڕیار بو سبه‌ی ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 10ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بكرێت، به‌ڵام تا ئێستاش له‌وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ هیچ بڕیارێك بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ ئاراسته‌ی بانكه‌كان نه‌كراوه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كێك له‌بانكه‌كانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "سبه‌ی موچه‌ دابه‌ش ناكرێت".
تا ئێستا جگه‌ له‌ژماره‌یه‌ك لێدوان بۆ دابه‌شكردنی موچه‌، هیچ بڕیارێك نیه‌

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری مانگانه‌ 5-7 هه‌مو مانگێك ده‌ستی به‌دابه‌شكردنی موچه‌ ده‌كرد، به‌ڵام تا ئێستا جگه‌ له‌ژماره‌یه‌ك لێدوان بۆ دابه‌شكردنی موچه‌، هیچ بڕیارێك نیه‌.
چونكه‌ تا ئێستا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ ئاراسته‌ی بانكه‌كان نه‌كراوه‌ كه‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ بكرێت

به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كێك له‌بانكه‌كان كه‌ نه‌یویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرابكرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی لێدوانێك لێ قه‌ده‌غه‌كراوه‌ به‌خه‌ندان-ی راگه‌یاند، سبه‌ی موچه‌ی هیچ شوێنێك دابه‌ش ناكرێت، چونكه‌ تا ئێستا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ ئاراسته‌ی بانكه‌كان نه‌كراوه‌ كه‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ بكرێت.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، دوێنێ هه‌ینی، عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاندبوه‌، " به‌دواداچونی ته‌واو كراوه‌ بۆ ھۆكاری دواكه‌وتنی موچه‌ و رۆژی یه‌كشه‌مه‌ دابه‌شكردنی موچه‌ ده‌ستپێده‌كات و موچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانیش ئاماده‌یه‌".
پشكی ھه‌رێم له‌ به‌غداوه‌ بۆ ئه‌م مانگه‌ ھاتوه‌ كه‌ 452 ملیار دیناره‌، گرفتی گه‌وره‌ش له‌گه‌نده‌ڵی و داھاتی نه‌وت و خاڵی سنوریه‌كانه‌

ئه‌وه‌شی ئاشكراكردبو، " پشكی ھه‌رێم له‌ به‌غداوه‌ بۆ ئه‌م مانگه‌ ھاتوه‌ كه‌ 452 ملیار دیناره‌، گرفتی گه‌وره‌ش له‌گه‌نده‌ڵی و داھاتی نه‌وت و خاڵی سنوریه‌كانه‌".

پێشتریش، ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ یه‌كشه‌ممه‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ بكرێت".

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ پشتبه‌ دو سه‌رچاوه‌ی دارایی ده‌به‌ستێت، یه‌كه‌میان، فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌ به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ، دوه‌میان ناردنی پشكی هه‌رێمی كوردستانه‌ له‌ به‌غداوه‌ كه‌ مانگانه‌ 522 ملیار دیناره‌.

نیشانەکردن :

#ئێران

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP