بەپەلە

ئامانجه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی ئاشكرابو
په‌رله‌مانتارێك: گرفت بۆ رێكه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا دروستده‌بێت

- 1/11/2020 5:05:00 PM 58998 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

په‌رله‌مانتارێكی كورد له‌به‌غدا ڕایده‌گه‌یاند، ناردنی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دواده‌خرێت، جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، "عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌یه‌وێت دوباره‌ بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران متمانه‌ی كورد به‌ده‌ستبهێنێته‌وه‌".
چاوه‌ڕوانیشده‌كرێت ناردنی ئه‌و پرۆژه‌یاسایه‌ كاتێكی زۆر بخایه‌نێت و به‌مزوانه‌ ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان نه‌كرێت

غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌خه‌ندان-ی ڕاگه‌یاند، "حكومه‌تی هه‌رێم پێشتر ڕێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق كردوه‌و خراوه‌ته‌ ناو چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2020-ه‌وه‌ كه‌ تا ئێستا نه‌نێردراوه‌ بۆ په‌رله‌مان و چاوه‌ڕوانیشده‌كرێت ناردنی ئه‌و پرۆژه‌یاسایه‌ كاتێكی زۆر بخایه‌نێت و به‌مزوانه‌ ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان نه‌كرێت.
ئه‌و رێكه‌وتنه‌ له‌گه‌ڵ كوتله‌ سیاسییه‌كان نه‌كراوه‌ بۆیه‌ ئه‌گه‌ر بێته‌ په‌رله‌مانیش گرفتی بۆ دروست ده‌بێت

وتیشی:" حكومه‌تی هه‌رێم راسته‌ رێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا هه‌یه‌ تا 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ره‌وانه‌ بكات و له‌به‌رامبه‌ریشدا بڕی بودجه‌ی خۆی له‌بودجه‌ی گشتی عێراق وه‌ربگرێت، به‌ڵام ئه‌و رێكه‌وتنه‌ له‌گه‌ڵ كوتله‌ سیاسییه‌كان نه‌كراوه‌ بۆیه‌ ئه‌گه‌ر بێته‌ په‌رله‌مانیش گرفتی بۆ دروست ده‌بێت".

سه‌باره‌ت به‌سه‌ردانه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق، غالب محه‌مه‌د ئاشكرایكرد، "ئه‌و سه‌ردانه‌ زیاتر له‌و چوارچێوه‌یه‌دایه‌ كه‌ ده‌یه‌وێت دوباره‌ پاڵپشتی كوتله‌ كوردیه‌كان به‌ده‌ستبهێنێته‌وه‌ تا پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وه‌ربگرێته‌وه‌، بڕواناكه‌م ڕێكه‌وتنی دیكه‌ بكرێت".

له‌ڕۆژی 1-12-2019 عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕاگه‌یاندو ڕۆژی 15ی ئه‌م مانگه‌ش، به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی په‌سه‌ندكردو تا ئێستاش كوتله‌ سیاسییه‌كان له‌سه‌ر دیاریكردنی ناوێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران كه‌ جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی هه‌موان بێت ڕێكنه‌كه‌وتون.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP