دواین زانیاری له‌سه‌ر دابه‌شكردنی موچه‌

- 1/11/2020 4:35:00 PM 85415 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و حكومه‌تی هه‌رێم جه‌ختیانكرده‌وه‌، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ موچه‌ی مانگی 10ی ساڵی رابردوی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شده‌كرێت، به‌ڵام تا ئێستا گه‌نجینه‌كان به‌فه‌رمی ئاگادارنه‌كراونه‌ته‌وه‌.
تا ئێستا بڕیاری دابه‌شكردنی موچه‌ به‌فه‌رمی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ ئاراسته‌ی گه‌نجینه‌كان نەکراوە 

خه‌ندان لەسه‌رچاوه‌یه‌ك له‌گه‌نجینه‌كانی هه‌رێمه‌وه‌ زانیویەتی، تا ئێستا بڕیاری دابه‌شكردنی موچه‌ به‌فه‌رمی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ ئاراسته‌ی گه‌نجینه‌كان نەکراوە و لەوبارەیەوە سەرچاوەکەی خەندان ئاشکرایکرد:" تا ئێستا دابه‌شكردنی موچه‌ ته‌نها قسه‌یه‌و هیچ شتێكی فه‌رمیمان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتوه‌ كه‌ سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 10ی ساڵی 2019ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بكه‌ین".
به‌دواداچونی ته‌واو كراوه‌ بۆ ھۆكاری دواكه‌وتنی موچه‌ 

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ دوێنێ هه‌ینی، عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاندبوه‌، " به‌دواداچونی ته‌واو كراوه‌ بۆ ھۆكاری دواكه‌وتنی موچه‌ و رۆژی یه‌كشه‌مه‌ دابه‌شكردنی موچه‌ ده‌ستپێده‌كات و موچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانیش ئاماده‌یه‌".

ئه‌وه‌شی ئاشكراكردبو، " پشكی ھه‌رێم له‌ به‌غداوه‌ بۆ ئه‌م مانگه‌ ھاتوه‌ كه‌ 452 ملیار دیناره‌، گرفتی گه‌وره‌ش له‌گه‌نده‌ڵی و داھاتی نه‌وت و خاڵی سنوریه‌كانه‌".


وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ پشتبه‌ دو سه‌رچاوه‌ی دارایی ده‌به‌ستێت، یه‌كه‌میان، فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌ به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ، دوه‌میان ناردنی پشكی هه‌رێمی كوردستانه‌ له‌ به‌غداوه‌ كه‌ مانگانه‌ 522 ملیار دیناره‌.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP