بەوێنە: کچەکەی قاسم سولەیمانی بەچەکەوە دەرکەوت

- 1/10/2020 2:19:00 PM 78421 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

زەینەب سولەیمانی کچی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لەکاتی خوێندنی نوێژی هەینی بەچەکەوە دەرکەوت.

زەینەب سولەیمانی تا کوژرانی باوکی بەهۆی فڕۆکە بێفرۆکەوانەکانی ئەمریکاوە لە 3ی ئەم مانگە لەهیچ دامەزراوە و راگەیاندنێکی ئێراندا دەرنەکەوتوە، بەڵام پاش کوشتنی باوکی بەردەوام داوای تۆڵەسەندنەوەی باوکی دەکات بەتوندترین شێوە و داوایەکی ئاراستەی حەسەن نەسروڵای رابەری رەوتی حزبوڵای لوبنان کرد کە تۆڵەی باوکی بەتوندترین شێوە بسەنێتەوە.

زەینەب ئەمریکای بە دەوڵەتی تیرۆرست ناوبرد و بەڵێنی سەپاندنی رۆژی رەشی بۆ ئەمریکا دا.
باوکی ماوەی 40 ساڵە وەک سەرباز خزمەتی رێبازی ئایەتوڵا عەلی خامنەیی و گەلانی ئێران دەکات

وتیشی باوکی ماوەی 40 ساڵە وەک سەرباز خزمەتی رێبازی ئایەتوڵا عەلی خامنەیی و گەلانی ئێران دەکات.

لەکاتی سەردانی حەسەن رۆحانی سەرۆکی ئێران بۆلای خانەوادەی سولەیمانی، زەینەب بە رۆحانی راگەیاند، باوکی تۆڵەی هەمو هاوڕێکانی و سەربازەکانی ئێرانی دەسەندەوە، ئەی کێ تۆڵەی باوکی ئەو دەسەنێتەوە.

لەبەرامبەردا بەرپرسانی ئێران بەڵێنی تۆڵەکردنەوەیاندا و لەدواین پێشهاتیشدا چەند موشەکێکیان ئاراستەی دو بنکەی سەربازی ئەمریکا کرد لەعێراق کە هیچ زیانێکی لێنەکەوتەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP