بەپەلە

بەڵگەی ڤیدیۆیی لەسەر تێكشكانی فرۆكە ئۆكرانیەكە بە موشەكی ئێرانی بڵاودەكرێتەوە

- 1/10/2020 9:21:00 AM 53350 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەپێی چەندین بەڵگەی ڤیدیۆیی كە لە تۆڕە كۆمەڵاییەتیەكان بڵاوكراوەتەوە، ئەوەخراوەتەرو كە فرۆكە ئۆكرانیەكە بە موشەكی ئێرانی خراوەتە خوارەوە.

بەگوێرەی چەند میدیایەكی ناوخۆیی ئێران و نێودەوڵەتی، بە پشت بەستن بە بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆی سایتی كەوتنە خوارەوەی فرۆكە ئۆكرانییەكە گواستویانەتەوە، دەردەكەوێت فرۆكەكە بە موشەكی ئێرانی خراوەتە خوارەوە.

بەگوێرەی رۆژنامەی نێو"نیویۆرك تایمز"ی ئەمریكی،  بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، فڕۆكه‌كه‌ له‌ناوچه‌ی "باراند" له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی تاران تێكشكاوە و كەوتوەتە خوارەوە 

بەگوێرەی هەندێك میدیا ناوخۆیی ئێران، فرۆكەكە بەهۆی بەركەوتنی بە موشەك كەوتوەتە خوارەوە و كردەوەكەش بە كردەوەیەكی "هەڵە" پێكان لەقەڵەمدراوە.

بڵاوكردنەوەی ئەو بەڵگانە لەكاتێكدایە شەوی رابردو، جه‌ستین ترۆدۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، به‌پێی زانیاریه‌ هه‌واڵگریه‌كان ئێران فڕۆكه‌ ئۆكرانییه‌كه‌ی له‌خاكی وڵاته‌كه‌یدا خستوه‌ته‌ خواره‌وه‌.

سەرۆک وەزیرانی کەنەدا باسی لەوەشکرد، "له‌لایه‌ن وڵاتی ئێرانه‌وه‌ فڕۆكه‌ ئۆكرانییه‌كه‌ له‌تاران و دوای به‌رزبونه‌وه‌ی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی ئیمام خومه‌ینی خراوه‌ته‌ خواره‌وه‌، بەڵام دەکرێت بەمەبەست نەبوبێت، بۆیە دەمانەوێت لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەوبارەیەوە بکەین".

به‌ره‌به‌یانی دوێنێ چوارشه‌ممه‌، فڕۆكه‌یه‌كی وڵاتی ئۆكرانیا دوای فڕینی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی "ئیمام خومه‌ینی"، به‌ 176 سه‌رنشینه‌وه‌ كه‌وته‌خواره‌وه‌، سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانی گیانیان له‌ده‌ستدا.

 

 

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP