ئێران: 9 فرۆكەی ئەمریكی كوژراو و بریندارەكانیان گواستوەتەوە بۆ ئیسرائیل و ئوردن و نەخۆشخانەی بەغدا

- 1/9/2020 4:06:00 PM 55966 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

فەرماندەی هێزی هەوایی سوپای پاسداران راگەیاند،"9 فرۆكەی ئەمریكی كوژراو و بریندارەكانیان گواستوەتەوە بۆ ئیسرائیل و ئوردن و نەخۆشخانەی بەغدا"

حاجی زادە فەرماندەی هێزی هەوایی سوپای پاسداران لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا باسی لە وردەکارییەکانی هێرشی موشەکی ئێران بۆ سەر ئەمریکا کرد.

حاجی زادە رایگەیاند: هاوکات لە گەڵ هێرشی موشەکی سوپا بۆ سەر بنکەی  تیرۆریستانی ئەمریکایی لە عین ئەسەد، هێرشێكی ئه‌لیكترۆنیمان بۆ سه‌ر سیستمی كه‌شتییه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و سیستمی فڕۆكه‌ سیخوڕیەكانی ئه‌مه‌ریكا ئەنجامداوە و توانیمان لەكاریان بخەین.

ڕاشیگەیاند، موشەکبارانی یەکێک لە گرینگترین بنکەکانی ئەمریکا لە ئۆپراسیۆنێکدا بەناوی فەرماندە سولەیمانی دەستپێکی ئۆپراسیۆنێکی گەورەیە کە لە هەمو ناوچەکە درێژەی دەبێت. ئێمە بە دوای کوشتنەوە نەبوین ئێمە دەمانەویست زیان لە سیستەمی سەربازیی ئەمریكا بدەین.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP