سەرنشێنێک بەر لەفڕینی فرۆکەکەی تاران داوای گەردن ئازادی کردوە

- 1/8/2020 6:37:00 PM 52401 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەرەبەیانی فڕۆكه‌یه‌كی وڵاتی ئۆكرانیا دوای فڕینی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی "ئیمام خومه‌ینی"، به‌ 180 سه‌رنشینه‌وه‌ كه‌وته‌خوارەوە، سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستدا، یەکێک لە سەرنشینەکانی" پێشبینی مەرگی خۆی کردوە" و بەر لە بەڕێکەوتنی داوا دەکات گەردنی ئازاد بکەن.

موجتەبا عەباسی نەژاد، ناسراو بە سروش خوێنکاری دکتۆرا بوە لە زانکۆی تۆرۆنتۆی دوای بردنەسەری پشوی سەری ساڵ لە زێدی خۆی لەگەڕانەوەدا بوە بۆ تۆرۆنتۆ.

سروش لە پێگەی فەرمی خۆی لە تویتەر و تەنها چەند ساتێکی کەم بەر لە بەڕێکەوتنی فرۆکەکەی نوسیویەتی" من پێشبینی دەکەم لەکاتی فرینی فرۆکەکەی من جەنگ ڕودەدات، هەرچیەکی باش و خراپتان لەمندا دیوە، گەردنم ئازاد بکەن".

فڕۆكه‌كه‌ له‌جۆری بۆینگ 737ی سه‌ر به‌هێڵی ئاسمانی ئۆكرانیابوه‌، هۆكاری كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌كه‌شی بۆ كێشه‌ی ته‌كنیكی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP