قەیس خەزعەلی: ئێران تۆڵەی خۆیکردەوە، نۆرەی ئێمەیە

- 1/8/2020 12:51:00 PM 32770 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق رایگەیاند، ئێران "تۆڵەی خۆیکردەوە، نۆرەی ئێمەیە و کاتی ئەوەهاتوە تۆڵەی ئەبومەهدی موهەندیس بکەینەوە".

قه‌یس خه‌زعه‌لی ئه‌مینداری گشتی عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی رایگه‌یاند، "ئێران وه‌ڵامی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی داوه‌ته‌وه‌، ئێستاش كاتی وه‌ڵامی عێراقییه‌كانه‌ له‌ به‌رامبه‌ر كوژرانی ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی".
ه‌ڵامی یه‌كه‌می ئێران بۆ كوژرانی قاسم سوله‌یمانی وه‌رگیراوه‌

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "وه‌ڵامی یه‌كه‌می ئێران بۆ كوژرانی قاسم سوله‌یمانی وه‌رگیراوه‌، به‌ڵام له‌ئێستادا كلاتی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی یه‌كه‌می عێراقه‌ بۆ كوژرانی ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس".

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌تۆڵه‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی قودسی سوپای پاسداران، ئێران ژماره‌یه‌ك موشه‌كی ئاڕاسته‌ی بنكه‌ سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مریكا له‌به‌غداو هه‌ولێر كرد.
له‌ئێستادا پیاوانی جه‌نگاوه‌رو ئازای عێراق به‌پێی قه‌باره‌ی وه‌ڵامه‌كه‌ی ئێران وه‌ڵامی ئه‌مریكا ده‌ده‌نه‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌ڵێنێكه‌و دراوه‌

 

قه‌یس خه‌زعه‌لی وتیشی، "له‌ئێستادا پیاوانی جه‌نگاوه‌رو ئازای عێراق به‌پێی قه‌باره‌ی وه‌ڵامه‌كه‌ی ئێران وه‌ڵامی ئه‌مریكا ده‌ده‌نه‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌ڵێنێكه‌و دراوه‌".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP