تۆمه‌تبارێكی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌كاتی "بانگه‌واز بۆ فرۆشتنی كچه‌كه‌ی" ده‌ستگیركرا

- 1/7/2020 1:12:00 PM 29929 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی مادده‌ی هۆشبه‌ری له‌كاتی بانگه‌وازكردن بۆ مفرۆشتنی كچه‌كه‌ی" راگه‌یاند.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، هێزه‌كانی هه‌واڵگری به‌غدا كه‌سێكیان له‌ناوه‌ڕاستی شاره‌كه‌ ده‌ستگیركردوە به‌تاوانی ئه‌نجامدانی بانگه‌واز بۆ فرۆشتنی یه‌كێك له‌كچه‌كانی.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئه‌و كه‌سه‌ تۆمه‌تباره‌ به‌مادده‌ی 28ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ئێستاشدا راده‌ستی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌دادگا كراوه‌و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌شی بۆ كراوه‌ته‌وه‌.

بازرگانیكردن بە مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانی عێراق به‌ یه‌كێك له‌تاوانه‌ گه‌وره‌كان دانراوه‌ و له‌ ساڵی 2012 یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به‌مرۆڤی په‌سه‌ندکراوە.

یه‌كێك له‌سزاكانی ناو یاساكه‌ش ده‌گاته‌ له‌سێداره‌دان، لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تیش له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌ژێر ناوی لیژنه‌ی ناوه‌ندی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به‌ مرۆڤ دروستكراوه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایه‌.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP