زانیاری نوێ له‌باره‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 10ی ساڵی ڕابردوی فه‌رمانبه‌ران

- 1/6/2020 7:12:00 PM 141821 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئه‌گه‌رچی بڕیاربو سبه‌ی سێشه‌ممه‌، موچه‌ی مانگی 10ی 2020ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و لیوا هاوبه‌شه‌كان دابه‌شبكرێت، به‌ڵام تا ئێستا وه‌زاره‌تی دارایی هیچ فه‌رمانێكی بۆ بانكه‌كان نه‌ناردوه‌ تا ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ بكه‌ن.

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه‌ به‌خه‌ندان دراون، "بڕیاربو سبه‌ی 7-1-2020 ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 10ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و لیوا هاوبه‌شه‌كان بكرێت و ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش، موچه‌ی هه‌ریه‌ك له‌یه‌كه‌كانی 80 و 70ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شبكرێت، به‌ڵام له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ هیچ بڕیارێك ئاراسته‌ی بانكه‌كان نه‌كراوه‌، بۆیه‌ سبه‌ی موچه‌ دابه‌ش ناكرێت.

له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌و به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی دارایی له‌ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه‌ به‌ خه‌ندان دراون، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ ئاگادار نه‌كراونه‌ته‌وه‌ كه‌ سبه‌ی موچه‌ی لیوا هاوبه‌شه‌كان و دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شبكرێت.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی:"بریاربو ئه‌مڕۆ ئاگاداربكرێینه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی لیستی موچه‌ ئاماده‌ بكه‌ین، تا سبه‌ی بچینه‌ بانكه‌كان و موچه‌ وه‌ربگرین، به‌ڵام هیچ بریارێكمان له‌وباره‌یه‌وه‌ بۆنه‌هاتوه‌".

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ پشتبه‌ دو سه‌رچاوه‌ی دارایی ده‌به‌ستێت، یه‌كه‌میان، فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌ به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ، دوه‌میان ناردنی پشكی هه‌رێمی كوردستانه‌ له‌ به‌غداوه‌ كه‌ مانگانه‌ 522 ملیار دیناره‌.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP