ئاسمانگەڕێک: بونەوەری ئاسمانی راستە و رەنگە ئێستا هەندێکیان لەسەر زەوی بن

- 1/6/2020 4:07:00 PM 21659 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

هێلن شارمان، ئاسمانگەڕی بریتانی هەبونی بونەوەری ئاسمانی رەتناکاتەوە و دەڵێت" رەنگە ئێستا هەندێکیان لەسەر زەویش بن".
هیچ گومانێک لەوەدا نیە کە مرۆڤی ئاسمانی بونی هەیە

 

لە دیدارێکیدا لەگەڵ گۆڤاری ئۆبسێرڤەر، شێرمان وتی" هیچ گومانێک لەوەدا نیە کە مرۆڤی ئاسمانی بونی هەیە".
ملیارەها ئەستێرە و هەسارە لە بۆشای بونی هەیە کە یارمەتیدەرە بۆ زۆر فۆرم و شێوازی ژیانی جۆراوجۆر

شێرمان بۆ پشتراستکردنەوەی بۆچونەکەی وتیشی" ملیارەها ئەستێرە و هەسارە لە بۆشای بونی هەیە کە یارمەتیدەرە بۆ زۆر فۆرم و شێوازی ژیانی جۆراوجۆر".
دەکرێت ئێستا لەسەر زەوی بن و ئێمە نەتوانین بیان بینین

 

" هەرچەندە پێدەچێت وەک ئێمەی مرۆڤ لە نایترۆجین و کاربۆن دروستکنەکرابن، بەڵام دەکرێت ئێستا لەسەر زەوی بن و ئێمە نەتوانین بیان بینین".

د. هێلن شێرمان تەمەنی 56 ساڵە و پێشتر وەک کیمیازان کاری کردوە، لەساڵی 1991دا وەک یەکەم ئاسمانگەڕی بریتانی یەکەم گەشتی خۆی بۆ بۆشای ئاسمان ئەنجامدا.


نیشانەکردن :

#زانستیی #زانستی_فیزیک

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP