ریزبەندی سەلامەترین هێڵەکانی فڕۆکەوانی لە جیهاندا

- 1/6/2020 2:59:00 PM 14871 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئاسایش و سەلامی فڕۆکەکانی گەشتکردن یەکێکە لەو تایبەتمەندیانەی بەشێکی فراوانی هاوڵاتیان بە لایانەوە گرنگە، بەبێ رەچاوکردنی کاتی گەشتەکان و تێچوی گەشتکردنیان.

 

 هێڵی ئاسمانی Qantasی ئوستوڕاڵی وەکو سەلامەترین هێڵی فڕۆکەوانی دیاریکراوە


بە گوێرەی دواین ریزبەندی ماڵپەڕی AirlineRatings کە تایبەتمەندە لە بواری هەڵسەنگاندنی هێڵەکانی فڕۆکەوانی لە روی سەلامەتییەوە، نزیکەی 20 هێڵی فڕۆکەوانی لە کۆی 405 هێڵی فڕۆکەوانی لەسەر ئاستی جیهان وەکو سەلامەترین هێڵی گواستنەوە بۆ گەشتیاران دیاریکردوە، هێڵی ئاسمانی Qantasی ئوستوڕاڵیش وەکو سەلامەترین هێڵی فڕۆکەوانی دیاریکراوە. 


لەناو ئەو 20 هێڵە فڕۆکەوانییەدا چوار هێڵی ئاسمانی وڵاتانی عەرەبیش بونی هەیە کە تا ئاستێکی بەرز سەلامەتیان بۆ گەشتیارەکانیان دابینکردوە، ئەوانیش هێڵی فڕۆکەوانی " الاتحاد"ی ئیماراتی پلەی چوارەم و هێڵی ئاسمانی قەتەریش پلەی پێنجەم باشترین هێڵی فڕۆکەوانی جیهانیان بەدەستهێناوە.

هەروەها هێڵی ئاسمانی " طيران الإمارات" پلەی حەوتەم و هێڵی ئاسمانی "شانشینی ئوردن"یش پلەی 15یەمین سەلامەترین هێڵی فڕۆکەوانی مەدەنییان لەسەر ئاستی جیهان بەدەستهێناوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP