ئەڵمانیا لەبارەی مانەوەی هێزەکانی لە عێراق بڕیاریدا

- 1/6/2020 9:03:00 AM 29040 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا رایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی پرۆسەی ئاڵوگۆڕی سەربازی بە ئەفسەر و کارمەندانی ئەڵمانی کە لە چوارچیوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراقدا کار دەکەن هەڵپەساردوە.


ئەڵمانیا بڕیاریدا ناردنی یەکەیەکی سەربازی بۆ عێراق رابگرێت کە بڕیاربو بۆ جێگرتنەوەی یەکەیەکی پێشوتر بچنە ئەو وڵاتەوە


لە راگەیەنراوێکدا کە بەشی رۆژنامەوانی سەر بە وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا بڵاویکردوەتەوە ئەوەش رونکراوەتەوە، "بەهۆی گۆڕانکارییەکانی دۆخی عێراق، ئبرهاد زۆرن فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئەڵمانیا بڕیاریدا ناردنی یەکەیەکی سەربازی بۆ عێراق رابگرێت کە بڕیاربو بۆ جێگرتنەوەی یەکەیەکی پێشوتر بچنە ئەو وڵاتەوە".



ئەوە لە کاتێکدایە تائیستا بەرلین لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی ئەرکی 60 سەربازی وڵاتەکەی کە ئەرکیان راوێژکارییە لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هیچ رونکردنەوەیەکی بڵاونەکردوەتەوە، بەتایبەت کە دوێنێ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەشێوەیەکی کاتی کارەکانی لە عێراقدا راگرت. 

پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنێکدا بە پڕۆژە بڕیارێک داوای لە حکومەت کرد کە کۆتایی بە بونی هێزە بیانییەکان بهێنێت

 

ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ یەکشەممە پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنێکدا بە پڕۆژە بڕیارێک داوای لە حکومەت کرد کە کۆتایی بە بونی هێزە بیانییەکان بهێنێت و داواکاری هاوکاریکردن لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش هەڵوەشێنێتەوە.

لەکۆبونەوەی دوێنێی پەرلەمانی عێراقدا کە محەمەد حەلبوسی سەرۆکایەتی دەکرد و عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی عێراق ئامادەی بو، پەرلەمانی عێراق رەزامەندی نیشاندا لەبارەی "پابەندکردنی حکومەتی عێراق بە پاراستنی سەروەری وڵات و هەڵوەشاندنەوەی هاوکارییەکان".


نیشانەکردن :

#ئه‌ڵمانیا #عێراق

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP