سەركردەیەكی شیعەكان داوا دەكات دژی كورد و سونە هەڵوێست وەربگیرێت

- 1/5/2020 11:59:00 PM 53295 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

عزەت شابەندەر، یەكێك لە سەركردە دیارەكانی شیعەكانی عێراق داوای هەڵوێست وەرگرتن دەكات دژی كورد و سونەكان و دەڵێت،"پێویستە پێداچونەوە بکەن بە ئیدارەدانی ھاوبەشی دەوڵەت"

عیزەت شابەندەر، لە تویتەری خۆی نوسیویەتی،"کاتێک سەرکردە کوردەکان و لەگەڵیاندا سوننەکان خۆیان لە مەراسیمی بریندابونی نەتەوەیەکی شکۆمەند بەدورگرت، سەرەرای ئەو قوربانیەی ئەو دو شەھیدە (قاسم سولەیمانی و ئەبو مەھدی) لەشەڕی لەناوبردنی تیرۆرستان بەخشییان، پێویستە شیعەکانی عێراق ھەڵوەستەیەک بکەن و و ھەڵەکان ببینن."

پێویستە شیعە جارێکی دیکە پێداچونەوە بکەن بە ئیدارەدانی ھاوبەشی دەوڵەت و نیشتمان، لەگەڵ ھەڵوێست وەگرتنێکی ئەخلاقیی بە پلەی یەکەم

 

ھەروەھا دەشڵێت،"پێویستە شیعە جارێکی دیکە پێداچونەوە بکەن بە ئیدارەدانی ھاوبەشی دەوڵەت و نیشتمان، لەگەڵ ھەڵوێست وەگرتنێکی ئەخلاقیی بە پلەی یەکەم."

ئەمە لە كاتێكدایە ئەمڕۆ بەبێ ئامادەبونی كورد و سونەكان و بەشێك لە توركمانەكان، پەرلەمانتارە شیعەكان بڕیاری دەركردنی هێزە بیانییەكانیان لە عێراق دەركرد.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP