هۆشیار زێباری سەبارەت بە بڕیاری كردنە دەرەوەی هێزەكانی ئەمریكا پەیامێكی بڵاوكردەوە

- 1/5/2020 10:11:00 PM 58001 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌ركردنی هێزه‌ بیانیه‌كان دێته‌ده‌نگ و ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌، پابه‌ندبون به‌و بڕیاره‌ ناچاری بێت.

ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ، پرۆژه‌بڕیاری ده‌ركردنی هێزه‌ بیانیه‌كانی له‌عێراق په‌سه‌ندكرد.

ئۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له‌ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نوسیویه‌تی، "كۆبونه‌وه‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ی ئه‌مرۆی عێراق سه‌باره‌ت به‌ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمان له‌عێراق به‌بڕیارێكی سیاسی كۆتایی هات كه‌ كه‌ پابه‌ندبونی پێیه‌وه‌ ناچاری نیه‌".

ڕاشیگه‌یاندوه‌، "هه‌ریه‌ك له‌فراكسیۆنه‌ كوردی و عه‌ره‌به‌ سوننیه‌كان كۆبونه‌وه‌كه‌یان بایكۆت كرد، هه‌ربۆیه‌ بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مان به‌یاسایی تێنه‌په‌ڕی، ئه‌و پرسه‌ خراوه‌ته‌وه‌ به‌رده‌م گفتوگۆی دیكه‌".

به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، حكومه‌تی عێراق پابه‌ند ده‌كات به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی كه‌ داواكاری له‌سه‌ر وه‌رگرتنی هاوكاری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی واژۆی كردوه‌ له‌شه‌ڕی داعشدا له‌ساڵی 2016، هه‌مو ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی وڵاتانی بیانیش له‌عێراق كۆتایی پێ بهێندرێت و هێزه‌ بیانییه‌كان له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی بچنه‌ ده‌ره‌وه‌و ڕێگه‌ش نه‌درێت ئاسمانی عێراق به‌ویستی خۆیان به‌كاربهێنن.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP