بەپەلە

سوپای عێراق به‌یاننامه‌یه‌كی له‌باره‌ی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك موشه‌ك بڵاوكرده‌وه‌

- 1/4/2020 10:28:00 PM 30841 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سوپای عێراق به‌یاننامه‌یه‌كی له‌سه‌ر كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك موشه‌ك له‌به‌غدا ڕاگه‌یاندو ئاشكراشیكرد، سێ ناوچه‌ كراونه‌ته‌ ئامانج و له‌ئه‌نجامیشدا شه‌ش كه‌س برینداربون.

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا سوپای عێراق ڕایگه‌یاند، "ژماره‌یه‌ك موشه‌ك له‌ناوچه‌ی خه‌زراو ناوچه‌ی جادریه‌و بنكه‌ی سه‌ربازی به‌له‌دی سه‌ر به‌هێزه‌كانی ئه‌مریكا كه‌وتونه‌ته‌ خواره‌وه‌".

ئاشكراشیكرد، "له‌ئه‌نجامی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی ئه‌و موشه‌كانه‌ شه‌ش كه‌س برینداربون".

پێشتریش سه‌رچاوه‌یه‌ك ڕایگه‌یاندبو، شه‌ش هاوڵاتی مه‌ده‌نی و دو سه‌رباز له‌ئه‌نجامی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی ئه‌و موچه‌كانه‌ برینداربون".

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لەناوچەی سەوزی بەغداد دەنگی دو تەقینەوەی گەورە بیستراوە و دەرگای باڵیۆزخانەی ئەمریکاش داخراوە.

لای خۆشییەوە پەیامنێری (بی بی سی) رایگەیاند: ھێرشێکی رۆکێتی کراوەتە سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغداد.

بەپێی زانیارییەکانی سکای نیوز تائێستا چەند موشەک ئاراستەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەناوچەی سەوز کراوە.

لەلایەکی دیکەوە، میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌، ئه‌مشه‌و، له‌ڕێگه‌ی چوار موشه‌كه‌وه‌ بنكه‌ی سه‌ربازی به‌له‌د له‌باكوری به‌غدا كراوه‌ته‌ ئامانج.

میدیا عێراقییه‌كان تا ئێستا زانیاری وردیان له‌سه‌ر ژماره‌ی كوژراو و بریندارانی ئه‌و موشه‌كانه‌ نه‌خستۆته‌ڕو.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP