منداڵێکی پێنج ساڵان دایکی لە مردن رزگار دەکات

- 1/4/2020 5:07:00 PM 15292 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

منداڵانێکی پێنج ساڵان لە وڵاتی ئیرلەندا، لەدوای ئەوەی دایکی جەلتەی دڵ لێی دەدا و لە سەر زەویەوەکە دەکەوێت، پەیوەندی بەباوکیەوە دەکات و دایکی لە ئەگەری مردن رزگار دەکات.
 پێشتر پێریای کچم فێرکردوە لەکاتی پێویستدا لە رێگەی ئاپی فەیس تایمەوە پەیوەنیم پێوە بکات

دامین کلیڤین دەڵێت" پێشتر پێریای کچم فێرکردوە لەکاتی پێویستدا لە رێگەی ئاپی فەیس تایمەوە پەیوەنیم پێوە بکات".

بە وتەی کلیڤن، لەرێگایدا بۆ سەر کارەکەی لەئایپایدی کچە پێنج ساڵەکەیەوە بە فەیس تایم تەلەفۆنی بۆ هاتوە و دەشلێت" کە هەڵمگرتوە بە چاوی پر فرمێسکەوە دەیوت دایکم لە کاتی چا خواردنەوەدا کەوتوە و جوابم ناداتەوە".

پیریا دواتر لە کامێرای ئایپادەکەوە دایکی پشانی باوکی داوە کە بە بێهۆشی لە سەر زەویەکە کەوتوە، کلیڤین بەپەلە پەیوەندی با ماڵی خوشکی هاوسەرەکی دەکات کە ماڵیان لە نزیک ماڵیان بوە و چون بەدەمیەوە و رفاندویانە بۆ نەخۆشخانە و خۆشبەختانە  دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی هۆش خۆی هاتوەتەوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP