سەرۆك كۆمار داوای دانبەخۆداگرتن و بەرزكردنەوەی دەنگی ژیرانە بۆ پێشخستنی بەرژوەندی نیشتیمانی دەكات

- 1/3/2020 1:33:00 PM 4633 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆك بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق داوای دانبەخۆداگرتن و بەرزكردنەوەی دەنگی ژیرانە بۆ پێشخستنی بەرژەوەندی نیشتیمانی دەكات.

 

کە رۆڵێکی گرنگ و یەکلالەکەرەوەیان هەبو لە شەڕی دژی داعشدا

سەرۆک بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشكردوە، "بەخەمبارییەکی زۆرەوە هەواڵی شەهید بونی هەردو سەرکردە ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و قاسم سولەیمان-مان پێگەشت، کە رۆڵێکی گرنگ و یەکلالەکەرەوەیان هەبو لە شەڕی دژی داعشدا".

بێ گومان کاریگەری ئەمنی لەسەر عێراق و ناوچەکە دەبێت کە خوانەخواستە ئەگەر عاقڵمەندان دەنگی هەرە بەرزی چارەسەکردن نەبن 

ئەوەش هاتوە، "ئێمە ئیدانەی ئەو هێرشە دوژمنکارییە دەکەین کە سەرکردە ئەمنییەکانی حکومەتی عێراق دەکاتە ئامانج کە بێ گومان کاریگەری ئەمنی لەسەر عێراق و ناوچەکە دەبێت کە خوانەخواستە ئەگەر عاقڵمەندان دەنگی هەرە بەرزی چارەسەکردن نەبن و هەوڵی نەهێشتنی کاریگەری ئەو هێرشە دوژمنکارییە نەدەن کە هەڕەشەیە لەسەر ئاشتی ناوچەکە و عێراق".

سەرۆک کۆماری عێراق داواش لە هەمو لایەک دەکات دانبەخۆدابگرن و دەنگی عەقڵ و دانایی و پێشخستنی بەرژوەندییە نیشتیمانییە باڵاکان بخەنە پێش هەر جۆرە بەر‌ژوەندییەکی دیکە.

هەوڵ بدەین عێراق لە هەمو کارەساتێک دوربخەینەوە، کە ماوەی زیاتر لە چوار دەیە جەنگ لەناویدا بەردەوام بوە و تائێستاش کاریگەرییەکانی ماون

رونیشکراوەتەوە "لەم قۆناغەدا هەرکمانە یەکگرتویی ریزەکانمان بپارێزین و ناکۆکییەکان تێپەڕێنین لە پێناوی بەرژوەندی نیشتیمانی، سەروەری عێراق و دورخستنەوەی لە هەمو کارەساتێک، کە ماوەی زیاتر لە چوار دەیە بەردەوام بوە و تائێستاش کاریگەرییەکانی ماون".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP