وتەبێژی حكومەتی هەرێم لەبارەی وادەی درێژكردنەوەی پشوی سەری ساڵ رونكردنەوە دەدات

- 1/2/2020 2:30:00 PM 221633 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی درێژكردنەوەی وادەی پشوی سەری ساڵ رایگەیاند،"هیچ بڕیارێكی لەو شێوەیە نیە".

جوتیار عادل، لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ خەندان رەتیكردەوە وادەی پشوی سەری ساڵ بۆ ماوەی دو رۆژ درێژكرابێتەوە وەك چەند دەزگایەكی راگەیاندن ئاماژەیان پێكردوە و وتی بڕیارلێدراوی خۆیدا دەوامی فەرمی دەستپێدەكاتەوە.

وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند،"رۆژی 4ی مانگ لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردە و بەهۆی تاقیكردنەوەكانەوە، دەوامی فەرمی وەزارەتی پەروەردە دەستپێدەكاتەوە، هەروەها رۆژی 5ی مانگ دەوامی فەرمی سەرجەم دامودەزگاكانی دیكەی حكومەتی هەرێم دەستپێدەكاتەوە"

ئەمە لەكاتێكدایە چەند دەزگایەكی راگەیاندن ئاماژەیان بەوەكردبو كە بەهۆی 6ی كانون رۆژی دامەزراندنی سوپای عێراق و چونە دەرەوەی بەشێكی زۆر لە بەرپرسانی حكومەتی هەرێم بەبۆنەی پشوی سەری ساڵەوە رەنگە پشوەكە بۆ ماوەی دو رۆژ درێژبكرێتەوە.
 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP