نرخی ئەمپێرێك كارەبای مۆلیدە ئەهلیەكان دیارییكرا

- 1/2/2020 2:19:00 PM 70221 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

قاره‌مان مه‌ولود، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كانی هه‌ولێر، شێوازی پێدانی كارەبای مۆلیدەی ئەهلی و بڕی پارەكەی بۆ هەر ئەمپێرێك ئاشكراكرد.

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كانی هه‌ولێر ئاشكرایكرد لە كۆتا مانگی ساڵی 2019 بۆ هه‌ر كاتژمێرێك پێدانی كاره‌با بە هاوڵاتیان، بڕی 39 دینار دیاریكراوه‌ بە جۆرێك بۆ ئەمپێرێك 7 هه‌زار و 250 دینار و ئەوانەشی لە نێوان 120 بۆ 180 كاتژمێر كاریان كردوە بڕی 11 هه‌زار و 750 دینار دیاریكراوه‌.

قاره‌مان مه‌ولود رایگەیاند"نرخی ئه‌مپێری كاره‌بای مۆلیده‌ به‌ سێ جۆر دیارییكراوه‌، ئه‌وانه‌ی 120 كاتژمێر كاریان كردوه‌ 7 هه‌زارو 250 دینار و ئه‌وانه‌شی 180 كاتژمێر كاریان كردوه‌، 9 هه‌زار دینار و ئه‌وانه‌شی له‌ مانگێكدا 300 كاتژمێر كاریان كردوه‌ بۆ یه‌ك ئه‌مپێر 11 هه‌زارو 750 دینار دیاریی كراوە".

ئاماژەی بەوەشكرد،"بۆ ئەم مانگە شێ شێوازی پێدانی كارەبای مۆلیدە بە هاوڵاتیان دیاریی كراوە، شێوازێك ئەوەیە كە لە 1ی پاشنیوەڕۆ تاكو 1ی شەو كارەبا بدرێتە هاوڵاتیان، شێوازێكی دیكە ئەوەیە لە كاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆ بۆ 1ی شەو بێت و شێوازی سێهەمیش ئەوەیە كە لە كاتژمێر 6:30ی بەیانی بۆ 8:30ی بەیانی كارەبا دەدرێتە هاوڵاتیان."
 

نیشانەکردن :

#كاره‌با

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP