کەشناسی: بارینی بەفروباران لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە

- 12/31/2019 11:36:00 AM 91391 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت لەناوچە شاخاویەکان نمەباران و بەفرێکی کەم دەبێت

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیەکانی ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و کەرکوک ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت لەناوچە شاخاویەکان نمەباران و بەفرێکی کەم دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، سبەی چوارشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ دەستپێکردنەوەی نمەباران و بەفر لەناوچە شاخاویەکان.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP